بیست وڵات لە هاووڵاتیانی عێراقی قەدەغە دەکرێت
بە پێی بڕیارێک لەچوارچێوەی رێنماییەکانی تەنبدروستی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ حکومەتی عێراق ، ٢٠ ولاتی بۆ گشت کردن لە هاووڵاتیان قەدەغە کرد
هەر لەمبارەوە دەسەڵاتی فڕۆکە وانی عێراقی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بە پێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی، كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانیان راسپاردووە كە گەشتی هاووڵاتییانی عێراق بۆ ٢٠ وڵاتی جیهان رابگرن
وڵاتەکان بریتیین لە بەریتانیا، نەمسا، بەلژیكا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلاند، لۆكسمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمریكا، هیند، ئوسترالیا، ژاپۆن، باشووری ئەفریقیا و زامبیا.
هاوکاتیش لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو هاووڵاتیانەی لەو وڵاتانەوە دەگەرێنەوە عێراق ، لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدا رێگە پێدراو دەبن