هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دەکات
دوای ئەوەی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی چەند لایەنێکی سیاسی کرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی چەند لایەنێکی دیکە بکات.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندی پارتی سەردانی ههریهك له كۆمەڵی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بكات.
سەردانی کردنی شاندی پارتی بە مەبەستی لەیەک نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسیەکان کوردستان و دروستکردنی یەکگوتاری کوردیە لە بەغدا