وەزارەتی پەروەردە پلانی دەستپێکردنەوەی خوێندنی راگەیاند
دوای ئەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی بڕیاریدا کە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان دەست پێبکاتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە پلانی دەست پێکردنەوەی خوێندنی راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی پەسەندكراوی وەزارەتەكەیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە لە كۆبونەوەی دوێنێی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەسەندكراوە.