ئەردۆگان مانگێکە چاوەڕوانە بایدن وەڵامی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی بداتەوە
دوای ئەوەی جۆ بایدن توانی لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەربکەوێت و ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، زۆربەی سەرکردەکانی جیهانپەیامی پیرۆزباییان پێگەیاندو ، سەرۆککۆماری تورکیا مانگێکە داوای کردووە کە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن بەڵام وەڵامینەداوەتەوە
ماڵپەڕی ‘میدڵ ئیست ئای‘ ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە مانگی رابردوو نووسینگەی ئەردۆغان داوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بایدنکردووە، بەڵام چەند هەفتەیەک بەسەر ئەو داوایەدا تێدەپەڕێت و هیچ گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی رێکنەخراوە و بایدن وەڵامی نەداوەتەوە.
هەروەها رۆژنامەکە رایگەیاندووە کە رەنگە وەڵام نەدانەوەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە پەیوەندی بەو لێدوانانەی ساڵی رابردووی بایدنەوە هەبێتکە بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندبوو ، واشنتن دەبێت رێگەیەکی جیاواز بەرامبەر ئەردۆغان بگرێتەبەر و پاڵپشتیی ئۆپۆزسیۆنیتورکیاشی کرد.