حکومەتی هەرێم بە بڕی شەش ملیۆن و نیو دۆلار دوو پڕۆژە لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەکات

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو سەرباری قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی پێشکەش بە هەردوو پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە کرد، حكومەت دوو پڕۆژە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە بڕی شەش ملیۆن دۆلار نیو جێبەجێ دەکات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ
لە میانەی سەردانێک بۆ پارێزگای هەڵەنجە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم

قۆناغێكی نوێی گرێبەستی پرۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە بڕی شەش ملیۆن و نیو دۆلار واژۆكرا.

هەروەها وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پرۆژەكەی ئەمڕۆ 6 ملیۆن و نیو دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و لەسەر قەرزی درێژخایەنی جایكا واژۆ دەكرێت، لەوەش بڕی چوار ملیۆن و 750 هەزار دۆلاری بۆ سلێمانی دەبێت و بڕی ملیۆنێك 750 هەزار دۆلاریشی بۆ هەڵەبجە دەبێت، پڕۆژەكەی پارێزگای سلێمانی، نۆژەنكردنەوەی هێڵی سەرەكی گواستنەوەی ئاوە لە تاسڵوجەوە بۆ سلێمانی بەدرێژایی 17 كیلۆمەتر.
Back to top button