گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان: لە داهاتوو سەرۆكی حكوومەت راستەوخۆ بەشداریی چاكسازی كەرتی وەبەرهێنان دەكات

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لەو چوارچێوەیە بڕیارە چاکسازی لەکەرتت وەبەرهێنانیش بکرێت گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنان رایگەیاندووە کە سەرۆكی حكوومەت خۆی راستەوخۆ بەشداریی چاكسازی كەرتیوەبەرهێنان دەكات.

مەلا یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان راگەیاند، چاكسازی گشتگیر لە كەرتی وەبەرهێناندا دەكرێ لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی و چیتر وەبەرهێنان وەك رابردوو نابێت.

هەرووها گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنان راشیگەیاند سەرۆكی حكوومەت خۆی راستەوخۆ بەشداریی چاكسازی كەرتی وەبەرهێنان دەكا ودەیەوێ بە باشترین شێوەی كەرتی وەبەرهێنان راست بكاتەوە لەوەی پێشوو كراوە.

مەلا یاسین راشیگەیاندووە کە چیتر سەرۆكی حكوومەت رێگە بەوە نادا بەرپرسان لە رێگەی كوڕ و كۆمپانیاكانیان بە سەتان پڕۆژە وەربگرنبە ناوی وەبەرهێنانەوە و جێبەجێی نەكەن و بۆخۆیان بەكاری بێنن، چیتر كەرتی وەبەرهێنان بۆ بەرژەوەندی وەبەرهێنەران نابێت.

Back to top button