وەزیری بەرگری بەریتانیا گەیشتە هەولێر

مایكل فالن وەزیری بەرگری بەریتانیا گەیشتە فرۆكە خانەی نێو دەولەتی هەولێر لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

مایكل فالن بەر لەوەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات سەردانی قوبرسی كردووە, لەوێشەوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

مایكل فالن لە لایەن وەزیری ناوەخۆو پیشمەرگە بەوەكاڵەت كەریم شنگاڵی و فەلاح مستەفا بەر پرسی پەیوەندیەكانی دەروەی هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لێكرا.

وا بریارە فاڵن یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواتریش لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە

Back to top button