ئەبوبەكر هەڵەدنی بۆ فخرالدین قادر : لە جیاتی قسەی خێر بكەیت، زیاتر ئاگرەكە خۆش دەكەیت
خواكوڕك
دوای ئەوەی شەڕێكی میدیای لە نیوان لایەنگرو ئەندامانی یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان دروستبوو, فەخرەدین قادر سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان, لە پۆستێكدا لە بەرامبەر قسەكانی ئەمینداری یەكگرتوو پشتگیری لە یوسف موحەمەد كرد, لە پۆستێكیدا ئەبوبەركر هەڵەدەنی وەڵامی فەخرەدین قادر دەداتەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ، وەڵامی لێدوانەكانی سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەداتەوە ، كە وەك پشتیوانییەك بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پشكی گۆڕان كردبوونی و دەڵێت : ” قسەی تر زۆرن ، بەڵام بە قوریانی برایەتیمان بێت “.
ئەبوبكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك لەژێر ناونیشانی “بۆبەڕێز كاك شێخ فخرالدین ” دەڵێت :‘‘ بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی كە دوو قسەی خێر بكەیت و ئاوێك بكەی بە ئاگرێك ، كە هەڵگیرساوە ، زیاتر ئاگرەكە خۆش دەكەیت .
بۆ بەڕێز كاك شێخ فخرالدین
بە داخەوە لە جیاتی ئەوەی كە دوو قسەی خێر بكەیت و ئاوێك بكەی بە ئاگرێك كە هەڵگیرساوە ، زیاتر ئاگرەكە خۆش دەكەیت ، برام حزبەكەی من و تۆ ماوەیەكە سەرقاڵی لێكنزیك بونەوەن ، دەزانی ئەم جۆرە پۆستانە ، هەست و سۆزی هەزاران یەكگرتوو نیگەران دەكەیت ،لانی كەم برام بێدەنگیت هەڵبژاردایە ، چونكە ڕاستی ڕێژەییەو مەرج نییە هەموو ڕاستی لای تۆ بێت ، یان ئەو خوێندنەوەیە بێت كە تۆ بۆ ڕاستی دەیكەیت .
پاشان لە چ پەڕلەمانێكی دونیادا بووە بەهەردوو بارەكەدا بەستنی كۆبونەوەی 19 ئاب بكرێتە پاساوی تێكدانی دۆخی سیاسی و پەكخستنی پەڕلەمان ، یان تەواو نەكردنی نیساب بكرێتە گرێكوێرەو هەڵواسینی هەرچی ناشیرینیە بە یەكگرتوودا ، بۆ تەنها یەكگرتوو دەكرێتە ئامانج ، تەنها لەبەر تەواو نەكردنی نیسابی تەنها جەلسەیەك .
قسەی تر زۆرن ، بەڵام بە قوربانی برایەتیمان بێت .
ئەبوبكر هەڵەدنی
10/2/2017