هەرێمی کوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە

بەپێی راپۆرتی دیلۆتی نێودەڵەتی لەكەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان _عێراق، رایگەیاندووە”لە چوارچێوەی پرۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان کۆمپانیای دیلۆیت زانیارییەکانی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن و بەکاربردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە”لە سەرەتای ساڵی 2020 تاوەکو مانگی 9- 2020 هەرێمی کوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە. کۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلاری فرۆشتووە و دوای دەرکردنی پارەی حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت و تێچووەکانی دیکە ئەوەی کە سافی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە.

Back to top button