سزای زیاتری ئێران دەدرێت

 

ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی ئاگادار گواستیەوە و پشتڕاستی کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا پلانی هەیە ڕۆژی هەینی سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت کە پەیوەندی بە کەرتی کانزا و چەکەوە هەیە.

سزاکان نوێترین سزان کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماڕ سەپاندوونی بەسەر ئابوری ئێراندا، بە ئامانجی ئەوەی کە بە زۆر دانوستانی نوێ ئەنجام بدات لەسەر کەمکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، سزا نوێکانی دژی سێ کەس و 16 قەوارە ڕاگەیاند.

Back to top button