كادرێكی یەكگرتوو: یوسف موحەممەد بووە سەرۆكی پەرلەمان بەڵام نەبووە پیاو

خواكورك
دوای چەند وتەیەكی بەرێز سەلاحەدین بەهائەدین لە زنجیرەیەك كۆبوونەوەو سمیناریدا, بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگای میدیاكانی هێڕشێكی توندی كردە سەر ئەمینداری گشتی یەكگرتوو, كە دواجار لە رێگەی تۆڕە كۆمەلایەتیەكانەوە شەڕی كادرانی هەردوو حزبی لێكەوتەوە, لە دواهەمین پۆستی كادرێكی یەكگرتوو بۆ یوسف موحەممەد دەنوسێت:” یوسف موحەممەد نابێتە پیاو, ئەگینا بێ‌ حورمەتی ناكات وەك شەلاتیەكی ناوبازاڕ”
دانا نەوزار علی كادری یەكگرتووی ئیسلامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك چیڕۆكێك دەنوسێت دەڵێت:”ئەڵێن كابرایەك مناڵێكی لاساری ئەبێ، ئەڵێ رۆڵە تۆ تا ماوی قەت نابی بە پیاو. دەوران ئەگۆرێ و كوڕە ئەبێ بە پارێزگاری شارێك. ئەڵێ بە حەرەسەكانی بڕۆن باوكم بۆ بهێنن تا بزانێ پیاو كێیە. كە باوكی ئەهێننە بەردەمی، ئەڵێ ها باوكە، قسەكەت لەبیرە پێت وتم؟ ئێستا ئەڵێی چی ئەوا بوومەتە پارێزگاری شار؟ وتی رۆڵە من نەموت تۆ نابیتە پارێزگار، وتم نابیتە پیاو. ببویتایە بە پیاو خۆت ئەهاتیت بۆ لام، نەك من بێم بۆ لات.
لە درێژەی نوسینەكەیدا ئەم كادرەی یەكگرتووی ئیسلامی دەنوسێت:”بەڵێ یوسف بۆتە سەرۆكی پەرلەمان بەس نەبۆتە پیاو. ئاخر پیاو بێ حورمەتی بەرامبەر گەورەی خۆی ناكات. بەتایبەت گەورەیەك كردبێتیتی بە بەشەر و هاورێی باوكت بێت. گلەییەك یان رەخنەیەك -جا لەجێی خۆیدا بێ یان نا- لە كەسێكەوە كە حەق و حقوق لەنێوانتاندا هەبێ بە حورمەتەوە وەڵام ئەدرێتەوە نەك وەك شەللاتییەكی ناوبازار.

Back to top button