تەندروستی جیهانی: ڤاكسینەكان دژی كۆڕۆنای گۆڕاو چاڵاكن

لەبارەی ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنا كەلەچەند وڵاتێكدا سەریهەڵداوە ، رێكخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی بەخشی لەوەی ڤاكسینەكان دژی كۆرۆنای گۆڕاو چالاكە و هیچ بەڵگەیەك نیە ئەو جۆرە ڤایرۆسە رێژەی گیان لەدەستدان بەرزبكاتەوە.

د.سومیا سوامیناسان گەورە پسپۆڕی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: هۆكاری نیگەرانی لەبارەی ئەو دوو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەسەریهەڵداوە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبنەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نیە ببنە هۆی حاڵەتی توندتر و مەترسیدار و زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدان.

ڕوونیكردەوە: زۆرینەی زانایان لەو بڕوایەدان ڤاكسینەكان كەلەژێر پەرەپێداندایە و ئەو دوو ڤاكسینەی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی لەسەردراوە پارێزگاری دژی كۆرۆنای گۆڕاو دابین دەكات و یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی بەرگری و هەندێك گۆڕانكاری لەو ڤایرۆسە لەچالاكی ڤاكسینەكان كەم ناكاتەوە.

گوتیشی: جیهان لەقۆناغێكی ناسەقامگیردایە و پێویستە هەموو هەوڵەكان چڕبكرێنەوە لەسەرتاسەری جیهان بۆ كەمكردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەرچاوە – تەندروستی سلێمانی

Back to top button