دواین زانیاری لەبارەی ئەو مووشەكانەی ئاراستەی ناوچە سەوز كراون

خواكوڕك

ئەمرۆ و دوای ئەنجامدانی خۆپیشادانێکی فراوانی لایەنگرانی سەدر و هەوڵدانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگا سەرەکیەکانی ناوچەی سەوز بەمەبەستی فشارخستنە سەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ چاکسازی گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان و بەو هۆیەشەوە نزیکەی ۳۲۷ کەس بە پێی وتەی لایەنە فەڕمیەکان کوژراو و بریندارن.
دوای بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران ئێوارەی ئەمڕۆ ناوچەی سەوز لە بەغداد کە زۆرینەی دەزگا حکومیە باڵاکان و کونسوڵخانەکانی تێدایە درایە بەر موشەک و هاوەن،بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمنی چەندین جار ناوچەکە بە کاتیۆشاو گولە هاوەنی ئاڕاستە کراوەو بارودۆخی بەغداد بە گشتی نائارامەو تا ئێستاش زانیاری زیاتر لە ڕوی قوربانیەکانی ئەو موشەک بارانکردنە نەخراوەتە ڕوو”.

سەرچاوە ئەمنیەكانی بەغدا رایانگەیاندووە كە ژمارەیەك گوللە هاون و مووشەكی كاتیۆشا لەناوچە سەوز كەوتوونەتە خوارەوە و  باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە، ئەمەش نیشانەی مەترسییەكی جددییە.

Back to top button