ناکۆکی نێوان کوتلەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتۆتە لوتکە و تەنها بۆ پشکی کورد ناگەڕێتەوە
لە کاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کۆبوونەوەی لە سەربکرێت ، ئەگەری هەیە بە هۆی ناکۆکی قووڵ لە نێوان کۆتلەجیاوازەکان پرۆژە یاساکە بۆ سێ مانگی دیکە دوا بکەوێت
لەمبارەوە هەدار زوبێر بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “ناكۆكییەكی زۆر لە نێوان كوتلەكانی نێو پەرلەمان هەیە لەبارەی پڕۆژەیاساكە، نەك تەنها سەبارەت بە پشكی كورد، كە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان، بەڵكو ئەو بڕگانەی كە تایبەتن بە پشكی پارێزگاكانیش كێشەی زۆریان لەسەرە، بۆ نموونە پارێزگای واست و نەینەوا و سەماوە و دیالە گلەییان لە پشكی خۆیان هەیە، هەروەها پشكی وەزارەتەكان و، هەندێك لایەنیش دەیانەوێت پڕۆژەكە بگەڕێتەوە بۆ حكوومەت، كە ئەو داواكارییە یاسایی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا كێشەی سیاسی و ناكۆكییەكی زۆر لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا هەیە، بۆیە هەنگاوەكانی پەسەندكردنی دوادەكەوێت”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەدار دەڵێت : “پێدەچێت ئەو پڕۆژەیاسایە بە قورسی تێپەڕ بێت، لە كاتێكدا بەپێی پەیڕەوی ناخۆی پەرلەمان، بۆ پەسەندكردنی 3ی مانگی داهاتوو دوایین وادەیە، ئەگەر پەرلەمانیش لەو ماوەیەدا دەنگ بۆ پڕۆژەیاساكە نەدات، ئەوا بۆشاییەكی یاسایی دروست دەبێت و پەرلەمانیش تەنیا یەك مانگی لەپێشە”.
لە کۆتاییشدا سەبارەت بە هەڵویستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئاشکرای دەکات : “وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكان تا ئێستا یەكهەلوێستین بۆ پشكی هەرێمی كوردستان و بەرگریی تەواو دەكەین