هۆکاری لێدوانە توندەکانی ئاڵدار خەلیل ئامانجدار بوون و پیلانێکی بەدوواوە بوو

 

لە دوای ئەوەی ئاڵدار خەلیل سەرکردەی ( پەیەدە ) هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر هێزی پێشمەرگەی رۆژ و کاردانەوەی بە دووا داهات ، ئەندامێکی ئەنجوومەنی  نشتیمانی کورد لە سووریا هۆکارەکانی ئەم لێدوانەی خەلیل ئاشکرا دەکات

د، کاوە عەزیزی ئەندامی باڵای ( ئەنەکەسە ) لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیانەکان لەمبارەوە گوتی : پەکەکە هەوڵیداوە لەو ڕێگەیەوە ئاستەنگ بخاتە بەردەم دانوستانەکان و گفتوگۆکانی نێوانیان، بۆ ئەوەش کەسێکی توندڕەوی وەکوو (ئاڵدار خەلیل)ی بەکار هێناوە، چونکە تاوەکوو ئێستا ئەو سەرکردەیەی پەیەدە وەکوو پەکەکە و قەندیل بیر دەکاتەوە، گوتی: ”دیارە ئەمریکا لەسەر پرسی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا زۆر ڕژدە و هەر بە زوویی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق جەختی لەسەر دانوستان و ڕێکكەوتنەکان کردەوە، ئەوەش لێدوانی توندی ئەو سەرکردەیەی پەیەدەی بێبایەخ کرد، کە لە ناوخۆی پەیەدەش ئەمجارەیان هیچ پێشوازییەک لە قسەکەی نەکرا.

کاوە عەزیزی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا هاکات روونی دەکاتەوە ، سەرەڕای هەموو پیلانەکان، پەکەکە شکست دێنێت ، چونکە ئەمریکا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە دانووستانەکاندا و ئەو کارەش لە بەرژەوەندی ستراتیژی خۆیدا دەبینێت

Back to top button