خانەقین : چالاکییەکانی داعش روو لە زیاد بوونە

 

بەرپرسێکی لقی ١٥ ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات “تیرۆریستانی داعش بەردەوام چالاكیی تیرۆریستییان هەیە و، هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتییانی سڤیل و شەهیدیان دەكەن، هەر لەبەر ئەو مەترسیانەی داعش،‌ زۆربەی گوندە كوردییەكانی خانەقین چۆڵ كراون و هاووڵاتییان بۆ پاراستنی گیانیان زێدی خۆیان جێدەهێڵن”.

ئەکبەر حەیدەر لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “لە خانەقین و دەوربەری هێزی مغاویری و سوپا و هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی و سوپا و حەشدی شەعبی هەیە، بەڵام نەیانتوانیوە ڕێگری لە هێرشەكانی داعش بكەن و بەردەوام داعش هێرش دەكاتە سەر ئەو هێزانە و لێیان دەكوژێت و برینداریان دەكات

سەبارەت بە جموجوڵەکانی داعش  گوتی : “شەوی ڕابردوو داعش بە مەفرەزەیەكی سێ كەسی لە ناحیەی گوڵاڵە هێرشی كردە سەر بنكەیەكی پۆلیس و دوو پۆلیس بریندارن و پۆلیسێكیش كوژراوە، هەروەها هاووڵاتییەكیش بریندارە، پاشان هێرشیان كردە سەر هێزی مغاویری، لە ئێستاشدا تیرۆریستانی داعش چالاكییەكانیان زیاتر لە ڕێگەی بەكارهێنانی چەكی قەنناسەوە ئەنجام دەدەن و هۆکاری ئەم چالاکیانەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو هێزە عێراقیانەی لەوێ جێگیر کراون شارەزای ناوچە نین . “.

Back to top button