بودجەی عێراق كەی پەسەند دەكرێت؟

 

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند پێنج لیژنە لە نێو ئەندامەکانیدا پێک دەھێنرێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکە و وەزارەتە حکومیەکان بۆ تاوتوێکردنی بودجە بکەن، لەگەڵ ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت خوێندنەوەی دووەم ڕۆژی دووشەممە دەست پێ بکاتەوە .

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی وتی:”زیاتر لە سەدا 70ی ماددە و پەرەگرافەکانی بودجە خوێندنەوەی دووەمی خۆیان تەواو کردووە، هاوکات ئەو پەرەگرافانەی کە ماوە ڕۆژی دووشەممە دەخوێنرێتەوە”

وتیشی:”لیژنەی دارایی پێنج لیژنەی لاوەکی لە ئەندامانی ئەو لیژنەیەی بۆ دانراوە کە لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکە و وەزارەت و دەزگاکانی تری دەوڵەت کۆبونەوە دەکەن”

کوچەر گوتیشی ” پێدەچێت تەواوکردنی گفتوگۆو هەموارکردنەوەی بودجە لەدوو هەفتەدا تەواو بێت ” .

Back to top button