وتەبێژی بن لادن دەركەوتەوە

 

مشتومڕی ئازادکردنی عادل عەبدولباری میسری گوتەبێژی سەرۆکی پێشووی قاعیدە ئوسامە بن لادن بەردەوامە،ئەوەش كاتێك کە کامێراکان لەدەرەوەی ماڵەکەی لەندەن ی بەدییان کرد ، پاش کەمتر لەمانگێک لەبڕیاری ئەمریکا بۆ ئازادکردنی .

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ نوسیویەتی”عادل عەبدولباری گەرایەوە نێومان و چانسی تری بۆ ڕەخسا کە ببێتە هاووڵاتییەکی باش، یان چانسی تر بۆ ئاژاوە دروست كردن”

عەبدولباری کە بە نەتەوە بەریتانیە،ناسراوە بە توندڕەوییەکی زۆر تەنانەت ئەو پێداچوونەوە فکریانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن بزووتنەوە توندڕەوەكانەوە كەمێك نەرمی تێدایە.

Back to top button