راكان جبوری داوای بودجه‌ ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی 138 گوندی عه‌ره‌بنشینی سنوری حه‌ویجه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16ـی ئۆكۆتبه‌ری 2017 به‌ هۆی خیانه‌ت كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌بعی و سوپای پاسداران داگیر كرا، له‌و كاته‌وه‌ پارێزگارێك به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێندراو جگه‌ له‌ ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك بۆ ده‌ركردنی كورد له‌سه‌ر زێدی خۆی داوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی 138 گوندی عه‌ره‌ب نشین له‌ سنوری حه‌ویجه‌ ده‌كات.

 

راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوك سه‌پێندراوی كه‌ركووك به‌ میداكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌  پێویستە لەپڕۆژە یاسای بودجەی2021، بودجەی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی 138 گوندی عه‌ره‌بنشین سنوری حەویجە تەرخان بکرێت.

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و 138 گونده‌ی عه‌ره‌ب نشین ده‌توانین جێگای نیشتەجێبوون بۆ  70 هەزار هاووڵاتی بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێستا ئاوارەن”.

Back to top button