كازمی به هۆی بێ پلانی عێراق به قه‌یرانی توند تێده‌په‌ڕێت
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو عێراق به قه‌یرانێكی قولی دارایی و سیاسی‌دا تێپه‌ڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه هێشتان عێراق له نێو قه‌یرانه‌كاندایه و هۆكاره‌كه‌شی به هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بێ پلانیه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه” ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراق جارێكی دیكه بونیاد بنێینه‌وه كارێك بكه‌ین، كه گه‌نجه‌كانمان ئومێدیان به ژیان هه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای رۆشنبیری داهاتوو ئاراسته بكه‌ین، نه‌ك عه‌سكه‌رتاریه‌تی كۆمه‌ڵگه و رۆشنبیری مردن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه: تیمێكی به‌دواداچوون بۆ مافه‌كانی بریندارانی هێزه ئه‌منیه‌كان پێكده‌هێندرێت و، له ئاینده‌دا چه‌ند دیدارێكمان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامبدرێت”.