بۆ ئەو کەسانەی تەنها قاوە دەخۆنەوە

قاوە خواردنەوەیەکە بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە و هاوشێوەی چا لەلایەن هەندێک کەسەوە زۆر بایەخی پێ دەدرێت، بەتایبەت لەکاتێکدا کە خەویان دێت و لەسەر کارن، چونکە قاوە مێشک وریا دەکاتەوە.

خواردنەوەی سێ کوپ قاوە رۆژانە چیت بەسەردێنێت لەرووی تەندروستییەوە؟

1-بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەوروپی خواردنەوەی سێ کوپ قاوە رۆژانە، ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

2-هاوکات خواردنەوەی سێ کوپ قاوە ئامێری هەناسەدان و گورچیلەکانی دەپارێزێت.

3-هەر بەپێی توێژێنەوەکە قاوە ئەگەری مردنی لەناکاو کەمدەکاتەوە.

Back to top button