کەشناسی هەرێم : بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆدا ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له كاته‌كانى ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى ده‌ستپێكردنى بارانبارین هه‌یه، له سلێمان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له ئێواره‌دا ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له هه‌ندێك كات و ناوچه‌دا هه‌یه.