پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بهبۆنهی ساڵیادی دامهزراندنی کوردستان تیڤی

به ناوی خوای مهزن و دلۆڤان
بهرێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و ستاڤ و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان،
لە بیست و دووەمین ساڵیادی دامهزراندنی (كوردستان تیڤی)ـدا، گهرمترین پیرۆزبایی له ئێوەی خۆشهویست دهكهم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
كهناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی وەك یهكهمین کەناڵی تهلهفزیۆنی ئاسمانیی كوردستان، لەڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، لە پێشەنگی میدیای كوردستان بووە و، لەم ئەركەدا شوێنكەوتووی ڕاستگۆیی و پیشەییبوون بووە.
ئێستایش کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی لە چوارچێوەی دەزگای سەتەلایتی کوردستاندا پێویستە بەردەوام بن لە گەیاندنی پەیامی ڕەوای گەلەكەمان بە ڕای گشتیی و بڵاوكردنی هۆشیاریی نیشتیمانی و فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو خەڵك و، لەو ڕێگەیەدا لە ئاست پێشكەوتن و گۆڕانکارییە خێراکانی بواری میدیا و ڕاگەیاندندا بن لە هەمانكاتیشدا پابەندی بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان بن.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
١٧ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١