ئەمریکا دەستی بە پرۆسەی دیپۆرتکردن کرد

خواکورک

‎پۆلیسی فیدرالی و یەکەی تایبەتی پولیسی کۆچبەران لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە چەندین شار و ویلایەتی جیاوازی ئەو وڵاتە ھەزارەھا پەنابەری نایاسایی دەستگیرکرد و ئۆپەراسێونەکانیش بەردەوامن بۆ دەست نیشانکردنی شوێنی ملیۆنەھا پەنابەری تر.

فەرمانگە و رێکخراوەکانی پەنابەران لە هەفتەکانی ڕابردوودا لە کۆلۆرادۆ، ئەتڵانتا، شیکاگۆ، نیۆیۆرک، لۆس ئەنجلس، باکوور و باشوری کاڕۆلاینە پشتڕاستیانکردەوە کە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ مەزەندە دەکات یانزە ملیۆن پەنابەر بە نایاسایی و بەبێ دیکۆمێنت لە ئەمەریکا دەژین و ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا لە گەورەترین بەدواداچوون پۆلیس هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە و لە هەفتەکانی ڕابردوودا ھەزارەھا پەنابەریان دەستبەسەرکردووە و بریاری ناردنەوەیان بۆ ئەو ولاتانەی لێوە ھاتوون دەستی پێکردوە.

والی” ئەندیپێندینت” بە مەترسیەکی گەورەی دەزانی بۆ بنپێکردنی یاساکانی نێودەوڵەتی تایبەت بە پەناھەندە سیاسیەکان، چونکە بەشێکی زۆری ئەو پەناھەندانە سیاسین و ھیچ یاسایەک ریگا بە ناردنەوەی زۆرەملیان نادات.

‎رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئەمەریکا و رێکخراوی کۆچی جیھانی “IOM” پشتراسیان کردوەتەوە کە پروسەیەکی رەشبگیری گەورە پالپشت بە یاسا و بریارێکی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا دەستی پێکردوە بۆ دەستگیرکردنی  ملیونان کۆچبەری نایاسایی کە سالانێکێ زۆرە دانیشتووی ئەمەریکان.

Back to top button