جۆ بایدن لە یەکەم رۆژی دەست بەکاربوونیدا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەردەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/٢٠٢١٠١١٧_١١٠٢٢٠.jpg)
جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به كۆشكی سپی وه‌كو 46ـە‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك بڕیار واژۆ ده‌كات.
بڕیارە رۆژی 20-1-2021 لە رێوڕەسمێکدا، جۆ بایدن وەک سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەمریکا دەست بەکار بێت.
بەشێکی بڕیارەکانی جۆ بایدن:
یه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، كه پێچه‌وانه‌ی تره‌مپه و پێشتر لێی كشاوه‌ته‌وه.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ك وڵات بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه پێشتر تره‌مپ ده‌ریكردووه.
سێیه‌م: منداڵانی كۆچبه‌رانی مه‌كسیكی له دایك و باوكیان جیاناكرێنه‌وه.
چواره‌م: به‌كارهێنانی ده‌مامك له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه، ده‌بێته ناچاری، كه پێشتر تره‌مپ رێگر بووه له‌و بڕیاره.
پێنجه‌م: خێراكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی په‌تای كۆرۆنا له وڵات.
شه‌شه‌م: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێنەدانی ڤیزای ئەمریکا بە هاووڵاتیانی دەیان وڵاتی جیهان، کە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێک بوون لەو وڵاتانە.