وەزارەتی دارایی وادەی دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.
كەمێك لەمەوبەر و لە ڕاگەیاندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرای كرد، ڕۆژی یەکشەممە 2021/1/24، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی روونیكردەوە: “دابەشکردنی مووچە و بە لێبڕینی 21% بۆ مووچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیڕەوکراو دەبێت”.