پارلەمانتارێك: ھەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خەڵەتاندنی جەماوەرە
کازم ئەلسەیادی پەرلەمانتاری سەربەخۆ ڕۆژی یەکشەممە گوتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە جگە لە مانۆڕێکی سیاسی هیچی تر نییە.
ئەلسەیادی لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق بووەتە جێگەی گەرمی خیانەتکار و کارمەندانی باڵیۆزخانەکەكان کە بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنەکان بە لارێدا ببەن.
گوتیشی: قسەکردن لەسەر هەڵبژاردن جگە لە شۆی میدیایی شتێکی تر نییە.