ئەنفلۆنزا لە عێراق و ڕێکاری بەرگری لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

 

لە لێدوانێکی میدیاییدا ، گوتەبێژی وەزارەتی کشت و کاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەمڕۆ وەزارەتی کشت  وکاڵ کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ چۆنیەتی رێکاری بەرگری بڵاو بوونەوەی ئەنفلۆنزانی باڵندە لە هەرێمی کوردستان

حوسێن حەمە کەریم گوتی : ، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ لیژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێدا تاووتوێی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەكەن، كە ئێستا لە عێراق بڵاو بووەتەوە.

هاوکات روونی دەکاتەوە ، تا ءیستا لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتیکی ئەنلۆنزای باڵندە لە کوردستان تۆمار نەکراوە ، بەڵام ڕێکاری گونجاو دەگرینە بەر

Back to top button