جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان : قەبووڵ ناکەیین لە زانکۆکان فشار بخرێتە سەر کوڕ و کچی شەهیدان

 

لە لێدوانیكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ژیان تاهیر، جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ، نابێت زانكۆكان راستەوخۆ داوای پارە لە قوتابیانی كوڕ و كچی شەھیدان بكەن و دەشڵێ: “قبووڵ ناكەین ھیچ زانكۆیەك فشار بخاتە سەر كوڕ و كچی شەھیدان چونکە بەپێی بڕیارە کڕیی ساڵانەی ئەو خوێندکارانە لە لایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت

ژیان تاهیر هەروەها دەشڵێت : “دوای ھەوڵێكی زۆر، وەك لیژنەی شەھیدان زانكۆكانمان ئاگادار كردوونەتەوە كە لەمەودوا خۆیان مامەڵەی كوڕ و كچی شەھیدان بۆ وەرگرتنی كرێی خوێندن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەھیدان دەكەن و پەیوەندی بە قوتابیانەوە ناكەن”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی کوردستان  سەبارەت بە ڕێکاری یاسایی ئەو بوارەش گوتی ، ھەر قوتابیەك پلەی یەكەم بەدەست بێنێت لەسەر ئاستی بەشەكەی، لە كرێی خوێندن دەبەخشرێت، بەڵام حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ھەر كوڕ و كچێكی شەھید پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، كرێی خوێندن راستەوخۆ بە قوتابییەكە دەدرێت”.

Back to top button