راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی،گرینگترین هۆکاری کێشەکانی بەغدا و هەولێر باس دەکات

 

عارف روشدی راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پاەرتی دیموکراتی کوردستان لە وتارێکدا ، دەستنیشانی هۆکارە سەرەکییەکانی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکات و بە هێنانەوەی نمونەیەک لە مێژوو ، پەرلامانتارە بە ناو کوردەکان تاوانبار دەکات بە سەرکێشییەکانی بەغدا دەرحەق بە هەرێمی کوردستان .

عارف روشدی لە نووسینەکەیدا لە ژێر سەردێڕی ” کورتەیەک لە بارەی زیانەکانی لادەرو ملکەچبووەکان ” دەنووسێت : بەدرێژایی مێژووی بزاڤی کوردایەتی، هەمیشە دەستە و گرووپی لادەر و ملكەچبوو هەبوون و زیانگەیەنەری سەرەكی بوون بە بزاوتە نیشتمانییەكەمان، ئەمانە وەك كاڵایەكی هەرزانبەها بەكار هیندراون لە لایەن دابەشكەرانی كوردستانەوە، ”بۆیە پێویست ناكات گلەیی و ناڕەزایی زۆر ئاراستەی شۆڤێنییەكانی گەلانی سەردەست بكەین

وەک نموونەش سەردەم و رووخانی حکومەتەکەی شێخ مەحموودی حەفید بیر دێنێتەوە کە چۆن بەکڕێکیراوو نۆکەرەکان هۆکار بوون بۆ داڕمانی ئەو دەسەڵاتە .

هەمدیسان لاپەڕەیەکی مێژووی سەردەمی کۆماری کوردستان لە مهاباد باس دەکات کە چۆن سەرۆک عەشیرەت و ئاغاواتی ئەو کات بە هاوئاهەنگی لە گەڵ شای ئێران کۆمارەکەی قازیی محەممەدیان رووخاند .

روشدی زۆر ڕاشکاوانە لە بەشێکی دیکە دا ئاماژە بەوە ەکات  ”هۆكاری كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، بێجگە لە عەقڵیەتی دواكەوتووی حوكمڕانان، ملكەچی و خۆبەدەستدانی كۆمەڵێك كوردزمانی نمەك حەرام و هەلپەرستی بەغدایە“.

لەکۆتاییشدا باس لە پیلانی ئەو تاقمە خۆفرۆشەدەکات و نووسیویەتی  ”خائینانی پرسی نیشتمانی، لە پێناو زەمینەسازی بۆ پیلانە نەگریسەکەیان، دەست ناپارێزن لە هەڵبەستنی جۆرەها پوختان و داپۆشینی درۆ و دەلەسەکانی داگیرکەران لە لایەک، خولقاندن و گەورەکردنی كیشەناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەکی دیکەوە“.

 

Back to top button