پێشنیار دەکرێت هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا بخرێت
پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا دەکەوێت و هۆکارەکانیشی دەستنیشان کردبوو.
لە ئیستادا سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، پێشنیاریان کردووە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بۆ ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دوا بخرێت .
ئەو داوایە هاوکات بووە لە گەڵ پێداگری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی لە کاتی دیاریکراودا