گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی: ئەحمەدی حاجی رەشید 3 ملیار دیناری بۆخۆی خواردووە و پارەی پاسەوانەكانیشی بۆخۆی بردووە

 

لە دوای ئەوەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید منەت لە سەر حزبەکەی دەکات و لە ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات پارەیەکی زۆری داوەتە کۆمەڵی ئیسلامی ، بەڵام سەرچاوەی داهاتەکەشی روون ناکاتەوە ، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی وڵامی دەداتەوە .

رێبوار حەمەد گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی وێرای ئەوەی پرسیار دەکات ، ئەحمەدی حاجی رەشید ئەو پارانەی لە کوێ دەستکەوتووە تا بیداتە کۆمەڵی ئیسلامی گوتی : ئەگەر ئەحمەدی حاجی ڕەشید ١ملیاری دابێت بە کۆمەڵ ئەوە سێ ملیاری بۆخۆی ھەڵگرتووە.

ئەگەر ئەحمەدی حاجی ڕەشید ١ملیاری دابێت بە کۆمەڵ ئەوە سێ ملیاری بۆخۆی ھەڵگرتووە و ئاگاداریشین زۆر جار مووچەی پاسەوانەکانیشی خواردووە. .

لە کۆتاییشدا گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت ئەحمەدی حاجی رەشید لە ئیستادا هیچ پێوەندییەکی بە کۆمەڵی ئیسلامییەوە نەماوە و قسەو کردارەکانی دوورن لە سیاسەتەکانی کۆمەڵ

Back to top button