سبەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبنەوە

 

لە دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا دەکات ، هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دوا بخرێت ، سێ سەرۆکایەتی عێراق بۆ بڕیار لە سەر ئەو داوایە سبەی کۆ دەبنەوە .

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک ، داوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتی لە لایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشنیار کراوە ، چونکە ناوبراو تا بە ئەمڕۆش پێداگرە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودا کە پێشتر لەسەری ڕێکەوتبوون .

Back to top button