سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان نهێنیه‌ك له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری به‌غدا و سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌ینێت، خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی به‌غدا ئامانجی سیاسی له پشت بوو، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت، ئەی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە کوردستان ئەنجام دەدران دەبێ چ ئامانجێکیان لە پشت بوبێ؟
نیاز حاجی چاودێری سیاسی له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت، سه‌یره نەمانبینی بزوتنەوەی گۆڕان هیچ هەڵوێستێک دەرببڕێت یان ئیدانەیەک بکات سەبارەت بە گوللەبارانکردنی خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی بەغدا لەلایەن میلیشیاکانی بەدر و خوراسانی، کە ۸ کوژراو و ۲٥٠ برینداری لێکەوتەوە.
ده‌شڵێـت، گۆڕان بەردەوام بانگەشەی دەکرد کە دژی ساختەکاریە، كەچی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدا دژی ساختەکاریەکانی کۆمسیۆن بوو لە هەڵبژاردنەکەی رابردوودا کە داخوازی خۆپیشاندەران گۆڕانی کۆمسیۆن بوو ، کەچی گۆڕان بێدەنگ و بێهەڵوێست و بگرە بە خۆپیشاندانی سیاسی ناویان دەبات ، ئەلبیسەکەیان وا زوو لەبیرکرد.
رۆژی 11/2/2017 خۆپیشاندانێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری له شاری به‌غدا ئه‌نجامدرا و دواتر سه‌در رایگه‌ید، خۆپیشانده‌ران ده‌توانن به هێمنانه بچنه به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز، دوای نزیك بوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ناوچه‌ی سه‌وز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌وه، كه‌ده‌گوترێ هێزێكی تایبه‌ت سه‌ر به‌نووری مالكی بوون، ده‌سڕێژی كولـله‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش كوژران.