سەرەرای قەیران،  بودجەی زیاتربۆ حەشدی شەعبی  دابین دەکرێت و پەیمانگایەکی ئەمریکی -ش هۆشداری دەدات

 

لە دوای ئەوەی بەشێک لە وردەکاری بودجەی 2021 ی عێراق ئاشکرا دەبێت کە پارەیەکی خەیاڵی بۆ بەهێزکردنی ێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق تەرخان کراوە ، پەیامنگایەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لەو بڕیارە .

په‌یمانگه‌ی “برۆكینگز” بۆ توێژینه‌وه‌كان بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ڵاوسانێكی گه‌وره‌ له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ تایبه‌تی حه‌شد ده‌ستنیشان كراوه‌.

پەیمانگاکە روونیدەکاتەوە  مەترسییەکان لێرەوە دێنە بەرچاو کە ، به‌راورد به‌ بودجه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پاره‌ی زۆرتر بۆ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌رخانكراوه‌، به‌ جۆرێك (9.9) له‌ سه‌د زیاده‌ی سه‌ر ده‌رماڵه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌ و (9.7) له‌ سه‌د زیاده‌ی سه‌ر ده‌رماڵه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ و (10.1) له‌ سه‌د زیاده‌ی ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام به‌راورد به‌ ساڵی (2019) زیاده‌ی خه‌رجی ته‌رخانكراو بۆ حه‌شد گه‌یشتووه‌ته‌ (45.7) له‌سه‌د، واته‌ زیاتر له‌ (2.4) ترلیۆن دینار.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، تەرخان کردنی ئەو بودجەیە لە وەها قەیرانێکدا ،دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە حەشد وێرای ئەوەی جومگەی دەسەڵاتی عێراقی گرتۆتە دەست ، وا پیدەچێت خۆی بۆ جەنگێکی ناوخۆیی و دەرەکی ئامادە کردبێت .

چاودێڕانیش پییان وایە ئاماژەدان بە جەنگی ناوخۆیی و دەرەکی واتە شەڕی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمریکا

Back to top button