كاكه‌مین نه‌جار ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات كه‌م ناكات چونكه‌ له‌ ده‌نگده‌ری خۆمان دڵنیاین

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتان پڕسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق جێگای گفتوگۆیه‌و ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ له‌ كاتی دیاری كراو ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێی وایه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆی به‌ڕێوه‌ناچێت و ئه‌گه‌ڕ به‌ڕێوه‌ش بچێت پارتی ئاماده‌كاری كردووه‌.

کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووه‌: ” ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا کە ناوەڕاستی ئەمساڵە بەڕێوە بچێت، ئێمە بەشداری دەکەین وەک پارتی و ئامادەکارییش کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنین لەو ھەڵبژاردنەدا، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەم پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت و دوا بخرێت.”

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی راشیگه‌یاندووه‌: “ھەرچەندە ھێشتا زووە بڕیار لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بدەین، بەڵام وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیاین لە دەنگدەری خۆمان و ئەگەر دەنگی پارتی زیاد نەکات لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەوە بێگومان کەم ناکات.”

له‌ باره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاندووه‌: “یاسای نوێی ھەڵبژاردن لە ڕووی جێبەجێکردنەوە گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و ژمارەی بازنەکان زیاد کراون، ئەمەیش کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر پڕۆسەکە، چونکە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ھەندێک زەحمەتن بۆ جێبەجێکردن.”

Back to top button