به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌

دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ست به‌كار بوونی وه‌ك سه‌رۆكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وی گۆڕان، ئه‌مڕۆ عه‌دنان عوسمان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ست له‌ كارده‌كێشێته‌وه‌و چیتر ئه‌و پۆسته‌ به‌ڕێوه‌نابات.

عه‌دنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌رده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندووه‌و نووسیویه‌تی، “پێشتر به‌هۆى فشارى دڵسۆزان‌و هاوڕێیان‌و به‌ڵێنى هه‌ندێك هه‌نگاو، ناچاركرام دان به‌خۆمدا بگرم، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هۆكارى سه‌رئێشه‌ بۆخۆم‌و ئه‌وان نه‌بم، دوا بڕیارى كۆتایی خۆمداو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له‌خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ڕاده‌گه‌یه‌نم”.

 

هه‌روه‌ها سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاننووسیویه‌تیشی :”پێشتر له‌ڕۆژى 14ى 9ى 2020 دواى ساڵێك له‌كاركردنم له‌خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شى خانه‌و له‌ڕۆژى 1ى 10ى 2020یش پێشكه‌شى جڤات كرد”.

Back to top button