محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ شاندی پارتی جه‌ختمان له‌یه‌كریزی لایه‌نه كوردیه‌كان كرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی پارتی و حزبه‌كه‌ی بەوردی تیشک خرایە سەر مەسەلەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران،هه‌روه‌ها چۆنێتی ناردنی وەفدێکی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێكرا.
محه‌مه‌دی حاجی محه‌مه‌د سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشەممە له گوندی گوڵه‌خانه‌وی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان كۆبوونه‌ته‌وه، لەو کۆبونەوەی نێوان، شاندەکەی پارتی و حزبی سوسیالیست بەوردی تیشک خرایە سەر مەسەلەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، بۆ ئەمەش لەسەر چۆنێتی ناردنی وەفدێکی هەرێم بۆ بەغداد، بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی دارایی و چۆنێتی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران تەئکیدیان لەسەر کرایەوە.
هه‌روه‌ها سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان راشیگه‌یاند ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنەکاندان بۆ چارەسەری کێشەکان و تەئکیدی کردەوە پێویستە لەم دۆخە هەستیارەدا تەواوی لایەنەکان بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان بخەنە سەرووی بەرژەوەندی تایبەتی حزبی و تەئکیدی لە یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی کردەوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ شاندی پارتی هەردولا، پشتیوانی خۆمان بۆ یەکخستنی ناوماڵی کوردی دووپاتكرده‌وە بەتایبەت لەسەر پرسە سیاسی و ستراتیژیەکان، وا پێۆیست دەکات که تەواوی لایەنە سیاسیەکان خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بن چونكه یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی زامنی چارەسەرکردنی کێشەکانە، هەر ئەم هاو ئاهەنگیەی هێزەکانی کوردستان، هەرێمی کوردستان لە هەموو ئەگەرێکی خراپ دوور دەخاتەوەو دەیپارێزێت”.