وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌و هاووڵاتیه‌ی راگه‌یاند كه له به‌ریتانیا گهڕابویهوهو تووشی كۆرۆنا ببو.
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی دهۆك له وڵاتی بریتانیا گه‌ڕایه‌وه و تووشی كۆرۆنا بوو گومانده‌كرا، هه‌ڵگری ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا بوو بێت، پاش ئه‌نجامدانی پشنكنین بۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی هه‌رێم رایگه‌یاند تووشبووه‌كه هه‌ڵگری جۆری نوێی كۆرۆنا نیه.
د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین بۆ ئه‌و هاووڵاتییه، خۆشبەختانە هەڵگری زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆرۆنا نەبوو، ئێستا تەندروستی زۆر باشە و چاکبووەتهوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ش پشكنینی پزیشكیی بۆ ئه‌نجامدرا و كه‌ره‌نتین كرا، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ده‌رده‌چن، هۆكاری ئه‌و گومانانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێستا له وڵاتی به‌ریتانیا نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.