كەشناسیی هەرێم : باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان و سنوورییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشه‌ممه‌‌‌ 19/1/2021، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور و باراناوى ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هاتنى بارسته‌هه‌وایه‌كى سارد، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

Back to top button