سەۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكات
بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ چەند پرسێكی تایبەت بە كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق سەردانی بەغدا بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دەزگایی میدیایی “خواکوڕك” کەوتوون، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێك بچێتە بەغدا.
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێك دەبێت بۆ بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵی عێراق كۆ دەبنەوە، پرسی پشكی هەرێمی كوردستان و چەند دۆسیەیەكی جێی ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا، گفتوگۆی لەسەر دەكەن.