ئەحمەد سەفار : بۆ تێپەڕاندنی بوودجەی گشتی2021 تەوافوقی سیاسی پێویستە

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد سەفاڕ: بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە تەوافوقی سیاسیی ھەیە.

ئەحمەد سەفاڕ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی دابەشکردنی خەرجییە گشتییەکان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2021 دەخاتەڕوو و گوتی: لیژنەکەمان لەچوارچێوەی گفتوگۆ و ھەڵسەنگاندنەکانی، بەپێی پێویست ھەندێک لە بەندەکانی ناو پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2021، کەم دەکاتەوە و ھەندێک بەندی دیکەیش لە پڕۆژەیاساکەدا زیاد دەکات.

سه‌ فاڕ گوتیشی: بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە تەوافوقی سیاسیی ھەیە.

Back to top button