روسیا هێزێکی سەربازی رەوانەی رۆژئاڤای کوردستان دەکات
فەرماندەی پۆلیسی چاودێری روسیا لە سوریا رایگەیاند، هێزێکی سەربازیان رەوانەی پارێزگای حەسەکەی باکوری ئەو وڵاتە کردووە کە ژمارەیان 300 سەربازە و ئامانج لەو هەنگاوەش بەهێزکردنی رۆڵی چاودێرییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سنوری ئەو وەڵاتە.
دمێتری سونتسوڤ، فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی چاودێری روسیا لەسوریا بە ئاژاسەکانی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەئامانجی بەهێزکردنی رۆڵی چاودێریی لەناوچەکانی باکوری سوریا یەکەیەکی پۆلیسی چاودێری روسیا لەناوچەکانی عەین عیسا، تل تەمر، عامودا و ناوەندەکانی دیکەی دانیشتوان جێگیر دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا بەشێک لەهێزەکانیان گەیشتونەتە خاڵەکانی چاودێری هاوبەش و رۆڵیان دەبێت لەکەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەدا.