راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی پارەی سلێمانی لە بودجەی گشتی ئاشكرا دەكات كە بۆ ئەو شارە دەچێت و دیار نامێنێت
عارف روشدی راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی رووداو ئاشكرای كرد كە لە بودجەی گشتی كوردستان تا ئێستا بەم شێوەیە دابەش دەكرێت، سەدا 57ی بۆ هەولێر و دهۆكە، سەدا 43ی بۆ سلێمانیە”.
عارف روشدی هەروەها لەبارەی لامەركەزی راشی گەیاند، كە لامەركەزی ناتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات، ئەگەر ئەقلیەتەكان نەگۆڕێت، خۆی لەبنەرەتدا بۆدجەكە دیارە كەچی گرفتی خزمەتگوزاریەكانی شاری سلێمانی بە بەراورد بەهەولێر و دهۆك زۆرن”.
عارف روشدی هەروەها راشی گەیاندووە” لامەركەزیەتی ئێمە كە دوا دەكەین، بۆ هەموو كوردستان و بۆ كاڵكردنەوەی دوو زۆنیە، نەك بۆ زەق كردنەوەی زۆنەكان، واتا چۆن دهۆك لامەركەزی بێت دەبێت سلێمانی و هەڵەبجەش بەم شێوەیە ببێتە لامەركەزیەت، نەك ئەو لامەركەزیەتە ببێتە هۆكاری تۆخكردنەوەی دوو ئیدارەیی”.
راوێژكاری مەكتەبی سیاسی هەروەها دەشلێت” هەولێر و دهۆك بە دوو پارێزگاوە، سەدا 57 بودجەی كوردستانیان، بەركەوتووە كەچی سلێمانی بەتەنها سەدا 43ی بردووە، پرسیارەكە لێرەدایە، ئەرێ بۆچی گرفتی كەمی خزمەتگوزاری هەیە؟ ئەو گرفتە بە لامەركەزیەت چارەسەر نابێت، بەڵكو دەبێت ئەقلیەتەكە بگۆڕدرێت بۆ خزمەتكردنی نیشتمان”.