لەكەركووك بەرێوەبەری قوتابخانەیەكی عەربی كۆی كورسی پۆلەكانی قوتابخانەیەكی كوردی دەبات بۆ ئەوەی خوێندنی كوردی پەكی بكەوێت

لەشاری کەرکووك بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی عەرەبی کە بەحساب کوردە و لە گەڕەکێکی زۆرینە کوردنشینە ، هەموو هەوڵێکیدا بۆ ئەوەی دەوامێکی دیکەی کوردی لە قوتابخانەکەی زیاد نەکرێت بەڵام شکستی هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا قوتابخانە کوردییەکە بەهەوڵ و کۆششی بەرپرسانی خوێندنی کوردی لەکەرکوك کراوەتەوە بەڵام ماموستاکە کورسی پۆلەکانی دەرکردووە گوتوویەتی ناهێڵم مناڵی کورد لەسەری دانیشن.

ئەوەی شیاوی باسە لەمانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بودجەیەک بە گوژمەی (۲٦۰)دووسەدو شەست ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک خەرجکرا.

Back to top button