بەریتانیا داوای رێککەوتنی درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

 

لە لێدوانێکی میدیاییدا جەیمس سۆرنتن کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئێمە وەک دۆستێکی مێژوویی هەرێمی کوردستان پێمان وایە ڕێککەوتنی درێژ خایەن لەنێوان هەولێر و بەغدا باشترین چارەسەر بۆ کۆتایی هاتن بە کێشەکانی نێوانیان .

سۆرنتن گوتی ئەوەی بەلای ئێمەوە زۆر گرینگە رێککەوتنە لە سەربەشە بودجە ، بۆ ئەوەی وەک یاسایەکی درێژخایەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی پێبدرێت .

کونسولی گشتی بەریتانیا لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەریتانیا دەکات و دەڵێت ، هەماهەنگیمان زۆرەو پشتیوانی سەرەکی بەرنامەی چاکسازین لە نێو وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی بتوانین ڕێکیان بخەینەوە و لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە فەرماندەیی بکرێن

Back to top button