چەند وەزیر و شاندی باڵای وڵاتان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بهرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات وا بڕیارە چەند وەزیر و شاندی باڵای وڵاتان سەردانی هەریمی کوردستان بکەن .
سەفین دزەیی روونیشی دەکاتەوە ، هۆکاری کەم بوونەوەی سەردانی شانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان ، مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ، بەلام ئەوان لە ڕێگەی تۆڕەکانی ئەنتەرنێتەوە بەردەوام بوون لەو پێوەندییانە .
سەبارەت بە پێوەندی هەرێمی کوردستان بە دراوسێکانەوە ، دزەیی گوتی : پێوەندیمان لە گەڵ هەموو دراوسێکان ئاساییە .
لە کۆتایی قسەکانیدا سەفین دزەیی جەخت دەکاتەوە لەوەی کێشەی نیوان هەولێر و بەغدا تەنها کێشەی مووچە نییە ، ئەوان نایانەوێت ماف و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بدەن بە پێی دەستوور ، هاوکاتیش کێشەی ناوچەکوردستانییەکانی ماددەی ١٤٠ کێشەیەکی سەرەکییە و کورد پێداگرە لە ناسنامەی ئەو ناوچەکوردستانیانە