ڤاکسینی کۆرۆنا دەتکاتە هاوڕەگەز باز
حاخامێکی یەهودی ئەرتۆدۆکس گومانێکی تایبەت دەخاتە سەر ڤاکسینی کۆرۆنا و دەڵێت ، مرۆڤکان دەکاتە هاوڕەگەز باز
وەک رۆژنامەی ( ئێندیپێندێت ) بڵاوی کردتەوە دانیال ئەسۆر سەرەڕای ئەوەی ئاماژەی بەوە داوە ڤاکسی ی کۆرۆنا مرۆڤەکان دەکاتە هاوڕەگەز باز ، باس لە دەسەڵاتیكی سێبەردەکات کە بە نیازە جیهان بە شێوەیەکی نوێ کۆنتڕۆڵ بکات و رێژەی حەشیمەتی جیهانی دابەزێنێت بۆ سیستەمێکی نوێی دەسەلاتداری جیهانی .
ئەسۆر گوتوویەتی بەڵگەی تەوام لە بەر دەستە و هەر ڤاکسینێک کار لە سەر خانەی پێکهاتەکان بکات لە بواری جینایەتی ئەوا مەیلی هاوڕەگەزی زیاد دەکات .
لە دوای ئەو گوتانەی حاخام دانیال کۆمەڵەی ( هافروتا) ی هاورەگەزبازی ئیسرائیلی ئەو لێدوانانە ڕەت دەکاتەوە ئاشکراشی دەکات ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان ئەندامی زیاتر بۆکۆمەڵەکەیان ڕابکێشن