بەراوردی ڕێژەی بودجەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە بە داتاوە چمان پێدەڵێت
زکری مووسا لە لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک داتایەک لە سەر تەرخان کردنی بودجەی عێراق بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە دەخاتەوە ڕوو .
نووسەر لەو پۆستەدا سەبارەت بە تەرخان کردنی بودجەکەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دەنووسێت
بوودجەی حەشد حەفت هێندەی پێشمەرگە یە.
هی وەزارەتی بەرگری بیست هێندەی پێشمەرگەیە.
هی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بیستوپێنج هێندەی پێشمەرگەیە.
زکری مووسا لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات بە پێی یاسا پێشمەرگە بەشێکە لە مەنزوومەی دیفاعی عێراق بەلام بۆ دەبێت بودجەی هێزەچەکدارەکانی عێراقی پەنجا بەرانبەر لە بودجەی پێشمەرگە زیاتر بێت ، هاوکات روونیشی دەکاتەوە بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان ناگاتە بودجەی یەک وەزارەتی عێراق .
نووسەر لە دوای ئەو روونکردنەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی تەرخان کراوە زۆر کەمترە لە مافی هەرێم کەچی شۆڤێنییەکان ئەو ڕێژە زۆر کەمەش بە خەڵکی کوردستان ڕەوا نابینن.
چاودێرانیش لە دوای ئاشکرا کردنی ئەو داتایە پرسیار دەکەن ، کوردە عێراقچییەکان چۆن بیر لەو دابەشکارییە دەکەنەوە چ کاتێک دەبێت تێبگەن چۆن لە گەڵ بەغدا سیاسەت بکرێت