ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاماری نوێی دانیشتوانی هه‌رێمی راگه‌یاند
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 ئامارێكی نوێی راگه‌یاندوو به پێی دواهه‌مین ئاماری ده‌سته‌كه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ش ملیۆن‌و 171 هه‌زارو 83 هاوڵاتی به‌رز بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یێندراوه، له كۆی شه‌ش ملیۆن و سه‌د و حه‌فتا و یه‌ك هه‌زار كه‌س سێ ملیۆن و 98 هه‌زار و 81 هاووڵاتیان له ره‌گه‌زی نێرن و ژماره‌ی ڕه‌گه‌زی مێش بریتییه له سێ ملیۆن و 72هه‌زار و 282 کەس.
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات زیاتر له 5 ملیۆن و 22 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كان ده‌ژین، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 48 هه‌زار هاووڵاتیش له گونده‌كان ده‌ژین.
باس له‌وه‌شكردووه، ساڵی رابردوو 148 هه‌زار و 169 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان له دایكبوون و 23 هه‌زار و 921 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.